کڕین
بەراوردکردنی ئۆتۆمبێڵ
ڕێبەر
هەواڵەکان
هەڵبژاردنی زمان
united-states
English
iraq
عربي
کوردی
ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنە
بۆ بینینی گشت ئۆفەر و ئۆتۆمبێلەکان
playstoreappstore
example

کیا ئی ڤی 6 جی تی بە باشترین ئۆتۆمبێلی ئاست بەرزی ساڵی 2023 دیاری کرا

بڵاوکراوەتەوە لە: 4/13/2023
هاوبەشیکردنی لە:

 ئۆتۆمبێلی کیا ئی ڤی 6 جی تی نازناوی باشتری ئۆتۆمبیل بۆ ئاست بەرزی بۆ ساڵی 2023 بە دەست هێنا کە دیارێکی بەناوبانگە، لە مەراسمی خەڵات بەخشینی جیهانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمساڵ

 ئۆتۆمبێلی کیا ئی ڤی 6 جی تی توانای گەشتکردنی مەودای دووری هەیە  و ناوەوەیێکی فراوان و دیزاینیکی نوێی هەیە وە هەروەها سیستەمی بەگەرخەر بە هێزی 430 کیلۆ وات (585 ئەسپ) هەیە بۆ بەدەست‌ هێنانی ئاستێکی بەرز کە 3.5 چرکەی پێ دەچێت لە 0 بۆ 100 کم لە کاتژمێرێکدا

 کیا هەوڵ دەدات بەرهەمی بەرز و شوێنی داهێنەرانە وخزمەتگوزاری گونجاو بۆ کڕیارانی دابین بکەت

 

لە بەرواری 13ی نیسانی 2023 ، لە شاری دوبەی، لە وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆمپانیای کیا دەستکەوتێکی نوێ و ئەنجامێکی ناوازە بەدەستی هێنا، لە میانی مەراسمی خەڵات بەخشینی جیهانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمساڵ ، بەو پێیەی کیا ئی ڤی 6 جی تی بە باشترین ئۆتۆمبێلی ئاست بەرزی ساڵی 2023ی بەدەستهێنا.

 

ئەم دیاریە لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکاندا لە میانی پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلی نیویۆرکدا ڕاگەیەندرا و لەلایەن کۆمیسیۆنێکی دادوەران هات کە پێکهاتبوو لە 100 ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی جیهانی ئۆتۆمبێل کە بە نوێنەرایەتی 32 وڵات بەژداربوون.

 

ئەو دادوەران پێشووتر هەڵسەنگاندیان بۆ کۆمەڵێکی بەرفراوانی ئۆتۆمبێل کردووە لە سەرانسەری جیهان، بە ئەم ناساندنەی کیاش

براندەکە بەڵگەی ڕوون و پشتڕاستکردنەوەی زیاتری براندەکە بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەری داهێنەرانە بۆپ گواستنەوە و گەیاندن کە سوود بە کۆمەڵگا دەگەیەنێت، کە هاوتەریبە لەگەڵ فەلسەفە و دروشمی کۆمپانیاکە "جولەیەک کە ئیلهامبەخشە".

 

لەبەرەی ئەم خەڵاتەوە، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کیا هۆ سونگ سۆنگ وتی: "ڕێز و دانپێدانانی بەم شێوەیە لەلایەن دادوەرەکانی خەڵاتی جیهانی ئۆتۆمبێلەوە شەرەفێکی گەورەیە. کیا لە گەشەسەندنی بەردەوام دایە بۆ ئەوەی ببێتە کۆمپانیاێکی پێشەنگی جیهانی لە دابینکردنی چارەسەرە بەردەوامەکان، ئێمە هیچ هەوڵێک پشتگوی ناخەین بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک کە پراکتیکییەکی ناوازە پێشکەش بکات لە هەمان کاتدا ئیلهامبەخش بێت بۆ کڕیاران بە هۆی داهێنەریی و تەکنەلۆژیا و دیزاینەکەیانەوە. ئەم دوایین خەڵاتە بەناوبانگە پشتڕاستکەرەوەی زیاتری سەرکەوتنە ستراتیژییەکەمانە".

 

ئۆتۆمبێلی کیا ئی ڤی 6 جی تی کە براوەی خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێل بۆ ئاست بەرزی بۆ ساڵی 2023 ئۆفەرێکی ناوازەی هەیە بۆ تریمی ستاندارت، کە خەڵاتی ئۆتۆمبێلی ساڵی پێبەخشرا لە ساڵی 2022 و خەڵاتی باشترین ئۆتۆمبێلی SUV لە ئەمریکای باکوور بۆ ساڵی 2023، وە چەندین خەڵاتی تر.

 

ئۆتۆمبێلی کیا ئی ڤی 6 جی تی تەواو کارەبایی توانای هێزی 430 کیلۆوات (585 PS) هەیە، کە دەتوانێت بە 3.5 چرکەی 0-100کم/کاتژمێر ببڕێت و زۆرترین خێرایی کە هەیبێت بریتیە لە 260 کم/کاتژمێری، توانای دوور مەودای هەیە، تەواو کارەباییە، ناوەوەی فراوانی هەیە وە دیزاینێکی نوێی هەیە کە بووە هۆی ئەوەی کە لە کێبڕکێیەکی بەهێزی ئۆتۆمبێلە وەرزشییە تەقلیدییەکانی تر کە بە بەنزین کاردەکەن بباتەوە.

دیزاینی EV6 GT هاوتەریبە لەگەڵ ئاراستە نوێیەکەی کیا، کە جەخت لەوە دەکاتەوە کە جوڵە لە سەرەتای گەشەسەندنی مرۆڤدایە، کە ئەمەش وا دەکات مرۆڤەکان شوێنی نوێ ببینن و پەیوەندی نوێ دروست بکەن و ئەزموونی نوێیان هەبێت. کیا هەوڵدەدات کڕیارەکان بەهێز بکات بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندیانە دروست بکەن بە پێشکەشکردنی بەرهەمی سەرنجڕاکێش، شوێنی داهێنەرانە لەناو ئۆتۆمبێل، و خزمەتگوزارییە گونجاوەکان کە ئیلهامبەخشن بۆ کڕیاران و کاتێکی تایبەتیان بۆ دابین دەکات بۆ ئەوەی ئەو چالاکییانە بکەن کە زۆرترین چێژیان لێ وەردەگرن.