کۆمپانیای ڤۆڵکسواگن
چەندین وێنەی تیزەری وەشانی کارەبایی ID.3 ی بڵاوکردەوە.وێنەکان
هەندێک گۆڕانکاری لە
دەرەوە و ناوەوەی بەدیکراوە و جۆری کوالێتی کەرەستەکان نیشان دەدەن.
دیزاینی ناوەوە:
دەعامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە
بە کارەکتەرێکی وەرزشی تر دێت.
بۆنیتی هێڵی چەماوەیی
زیاتری هەیە.
ڕوکاری ناوەوە:
شاشەیەکی نوێی ناوەڕاست
بە قەبارەی 12 ئینج.
کۆنترۆلی تایبەت بە
سیستەمی گوێگرتن و خۆشی ناو ئۆتۆمبێل دەستکاری کراوە. و دیزاینێکی تری هەیە.
دیزاینێکی نوێ بۆ
بەشی دەشبوولی خێرایی.
دیزاینێکی نوێ بۆ دەرچەی
هەواگۆڕکێ و دیزاینی کۆنسۆلی ناوەڕاست.
سوکانەکە بە دوگمە
کاردەکەن بە بەراورر لەگەل کۆنەکە کە تەنها بەشێوازی لەمس کاری دەکرد.
بۆ بەشی ناوەوە کەرەستەی
ژینگەدۆست بەکاردەهێنرێت.
مەودا و جوڵە:
2% مەودای زیاترە
بە بەراورد بە ئۆتۆمبێلی پێشوو.
سیستەمی جوڵە بە 146 هێزی
ئەسپ دێت یان 204 هێزی ئەسپ بۆ وەشانی بەهێزتر بەردەست دەبێت.
پێشبینی دەکرێت ئۆتۆمبێلەکە
لە بەهاری ساڵی 2023 دا بێت، نرخەکەی نزیکەی 44 هەزار یۆرۆ.