ئەگەر بەدوای ئۆتۆمبێلێکی نوێی بەرزی فول سایز SUV دەگەڕێیت، پێویستە بیر لە کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێی هیۆندای پالیسید بکەیتەوە.
با پێتانی بناسێنم
هیۆندای پالیسید 2023 ناوەوەی کوالیتی بەرزی هەیە، کە لێخوڕینێکی نەرم و ئارامت پێشکەش دەکات، جێگای هەموو ئەندامانی خێزانەکەت دەبێتەوە، کە دەکرێت ئەمە هۆکارێکی سەرەکی بێت بۆ سەرکەوتنی پالیسید بۆ هیۆندای چونکە ئەم ئۆتۆمبێلە گەورەترین ئۆتۆمبێلی جۆری SUV ی براندەکەیە.
بزوێنەری هیۆندای پالیسید 2023 هێزی 291 ئەسپ دەدات لەڕێگەی گێڕێکی ئۆتۆماتیکی هەشت نمرەییەوە. لە کاتێکدا زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم تۆمبێلە وەک پەیوەندیکردن و تەکنەلۆژیا بە شێوەیێکی ستاندارت بەردەستن، مۆدێلە ئاست بەرزەکان بە ئیکسسواراتەکانی وەکو سەقفی پانۆراما، سیستەمی ناڤیگێشن لەناو شاشە و بالیفی دەستی ناوەڕاست لە پێست دروستکراوە. وە هەر مۆدێلێک هەڵبژێریت، کابینەکەی شوێنێکی فراوان و ئارامەی هەیە بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە.
نوێکاری ئۆتۆمبێلەکە:
دیزاینی نوێی پێشەوە و دواووە
گێچی خێرایی باشتر کراوە
مۆدێلێکی نوێ لە ژێر ناوی XRT بەردەستە
تایبەتمەندییە ئیختیارییەکانی زیاتر کراوە
ڕکابەرەکان
چەندین ئۆتۆمبێل پۆلێن دەکرێن وەک ڕکابەری پالیسایددا
1- کیا تێلورید بە ڕکابەرێکی سەخت دادەنرێت
2- هۆندا پایلۆت
3- تۆیۆتا هایلاندەر
4- ڤۆگس واگن ئەتڵەس
دیزاین
ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە داشبۆردێکی تازەی تێدایە، لەگەڵ شاشەکانی نوێکراوە و کەمێک تەکنەلۆژیای نوێ.بەڵام وەشانی XRT چەند تایبەتمەندیێکی نوێی بەدەستهێناوە کە تۆڕێکی ڕەش و ویلەکانی ڕەشی بریقەدار و چەنچی دوو لای سەقفە. سوکانێکی نوێ، و بالیفی دەستی ناوەڕاستی. تایبەتمەندییە نوێیەکان بریتین لە شوێنی گەرمی وای فای و کورسییەکانی ڕیزی سێیەمی گەرم و کورسی شۆفێری مەساجی هەیە.
بزوێنەر
لە ڕووی میکانیکییەوە هیچ شتێک لە سیستەمی بەگەڕخەر نەگۆڕاوە.هەمان بزوێنەری ستانداردە، کە بزوێنەرێکی V6 3.8 لیتری 291 هێزی ئەسپ و 262 نیوتن میتەر هێزی زەبر بەرهەم دەهێنێت و هێز دەنێرێت بۆ ویلەکانی پێشەوە (FWD) لە ڕێگەی گێڕێکی ئۆتۆماتیکی 8 خێراییەوە.
سیستەمی HTRAC All-Wheel-Drive (AWD) ی هیۆندا ئیختیارییە- دۆخی ڕاکێشان پاشەکەوت دەکات (و گێڕەکانی خوارەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر دەهێڵێتەوە بۆ هێزی زیاتر). وە لەکاتێکدا بزوێنەر و گێڕ وەک خۆی ماوەتەوە، لێخوڕینی پالیسید باشتر کراوە بە ڤاڵڤی نوێ لەسەر دامپەری هەڵپەساردن، و شاسی بەهێزتر کراوە بۆ باشترکردنی ڕەقبوونی.