بە دیزاینێکی
نوێتر شێڤرۆلێت تراکس 2024 دەردەکەوێت
بە
دیزاینێکی نوێوە، ڕوی پێشەوەی بە چەمبەرێکی دیارەوە کە بە گڵۆپێکی بەرزی LED دەورەدراوە وە بەڕۆژ کاردەکات، لە دواوەش
دەتوانین هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە ببینین کە هێڵی خاوێن و ڕووی ڕەنگین. بە سەقفێکی پێچراو
و هێڵێکی دینامیکی بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
بەشێکیتر
لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە بریتیە لە ڕۆپۆشی پلاستیکی هەیکەلەکەی، وە گزۆزێکی
شاراوە، لایتەکانی دواوە شێوازی پیتی C هەیە.
هەروەها
مۆدێلەکە پەنجەرەی دواوەی تیژکراوە و وردەکاری دیزاینی ناوازەی هەیە. وە ئۆتۆمۆبێلەکە
ویلێکی 17 ئینجی هەیە.
وە هێز لە
بزوێنەرەکەی 1.2 لیتر و سێ سلندرەوە دێت کە توانای 137 ئەسپ و 219 نیوتن مەتر هێزی
زەبر بەرهەم دەهێنێت..
بەڵام مۆدێلە نوێیەکە کارایی و زیادکردنی کارایی سووتەمەنی پێشکەش دەکات. تراکس 2024 لە 0-100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ماوەی 8.6چرکەدا خێراتر دەبێت، کە نزیکەی یەک چرکە خێراترە لە مۆدێلی
پێشوو.