sell-car

فرۆشتن

globe

عربي

ئارامکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای جیلی و ڕێنۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی هێزدەکات

ئارامکۆ بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای جیلی و ڕێنۆ وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای بەرهەمهێنانی هێزدەکات

clock3/13/2023

کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی هەنگاوێکی سەرنجڕاکێشی ناوە بە واژۆکردنی بریاری نیەت بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشێکی کەمینە لە کۆمپانیایەکی نوێی تەکنەلۆژیای پاوەرتراین (PWT) کە لەلایەن گروپی جیلی هۆڵدینگ و جیلی ئۆتۆمۆبیل هۆڵدینگز لیمیتەد و گروپی ڕێنۆ دامەزراوە. PWT سەرنج دەخاتە سەر تەکنەلۆژیای سووتانی ناوخۆیی و پاوەرتراینی تێکەڵاو، وە وەبەرهێنانی ئارامکۆ لە کۆمپانیاکەدا بەشداری دەکات لە توێژینەوە و پەرەپێدانی گرنگ لە گیراوەی سووتەمەنی دەستکرد و تەکنەلۆژیای هایدرۆجینی نەوەی داهاتوو.

 

کۆمپانیای PWT کە پلانی بۆ دانراوە، دابینکەرێکی جیهانی سەربەخۆ بێت کە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە پێنج ملیۆن بزوێنەر و گێڕەکانی سووتانی ناوخۆیی، هایبرید و پلاگین هایبرید لە ساڵێکدا هەیە، کە بۆ زیاتر لە 130 وڵات و ناوچە دابینیان دەکات. چاوەڕوان دەکرێت کۆمپانیای جیلی و گروپی ڕێنۆ پشکی یەکسان لە کۆمپانیا سەربەخۆ نوێیەکەدا بهێڵنەوە.

 

بەشداریکردنی ئارامکۆ لە کۆمپانیا نوێیەکەدا زانیاری ناوازە دەهێنێت کە یارمەتیدەر دەبێت لە پەرەپێدانی داهێنانە پێشکەوتووەکان لە بوارەکانی سووتەمەنی دەستکرد و هایدرۆجین. هاوبەشی نێوان ئارامکۆ و جیلی و گروپی ڕێنۆ بێ گومان یارمەتی کۆمپانیای هاوبەشی پاوەرتراین دەدات بۆ گەیشتن بە ئاستی داهاتوو و دەستپێکی پێشەنگی پێدەبەخشێت لە پێشبڕکێی بەرەو تەکنەلۆژیای پاوەرتراینی ICE کە هاوێشتنی گازی ژەهراویزۆر کەم .

نوێترین هەواڵەکان

بۆ یەکەمجار لە عێراق: ئۆتۆمبێلی خۆت، ڕەنگی دڵخوازت لەلایەن کۆمپانیای GWM
بۆ یەکەمجار لە عێراق: ئۆتۆمبێلی خۆت، ڕەنگی دڵخوازت لەلایەن کۆمپانیای GWM
clock8/27/2025
سيتم إنتاج 70 نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
سيتم إنتاج 70 نسخة فقط على مستوى العالم، مما يجعلها واحدة من أكثر إبداعات بي إم دبليو حصرية حتى الآن
clock5/25/2025
جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
جيلي أوتو تضع معيارًا جديدًا للتميّز في صناعة السيارات العالمية
clock4/22/2025